٢١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٧
بەرپرسی مێدیایی داعش لە کەرکووک دەستگیر کرا

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسی کاروباری میدیایی داعش لە کەرکووک دەستگیر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیس لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەرکووک توانیان بەرپرسی مێدیایی داعش دەستگیر بکەن.

بە گوێرەی هەواڵەکان، کەسە دەستگیر کراوەکە لە کاتی خەلافەتی داعش بەرپرسی میدیایی داعش بووە و لە چەندین هێرش دژی هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە عێراقییەکان بەشداری هەبووە.

هەروەها ئاماژە کراوە کە پاش ناسینەوەی ئەو کەسە و هاتوچۆکانی ناوبراو لەلایەن هێزە هەواڵگرییەکانی عێراقەوە، گرووپێکی تایبەتی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە هێرش بۆ سەر شوێنی خۆحەشاردانی ناوبراو، دەستگیریان کردووە.

لە ڕاگەیێندراوی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هاتووە کە ئەو کەسە بە پێی مادەی ٤ ی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری عێراق ڕادەستی لایەنی پێوەندیدار کراوە.

342/